لە پەرلەمانی عێراق 20 پەرلەمانتار تووشی كۆرۆنا بوون

23.06.2020

لڤین: 
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، 20  پەرلەمانتاری عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، دەنگۆی ئەوەش بڵاو بووەتەوە كە بەشیر حەداد لە نێو تووشبووەكاندایە. 

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند: 20 پەرلەمانتار تووشی كۆرۆنا بوون و لە نێویاندا شەش پەرلەمانتار لە تووشبوون بە ڤایرۆسەكە ئاگاداریان كردووەتەوە. 

ئەگەرچی ئەو ناوی هیچ پەرلەمانتارێكی نەهێنا بەڵام دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە كە بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تووشی ڤایرۆسەكە بووە، بەڵام تا ئێٍستا ئەو هەواڵە لەلایەن خۆی یان نوسینگەی راگەیاندنیەوە پشتراست نەكراوەتەوە. 

حەلبوسی ئاكراشیكردووە، لەئێستادا 28 فەرمانبەری پەرلەمان تووشی ڤایرۆسەكە بوون، كە یەكێكیان پلەكەی بەڕێوەبەری گشتییە، راشیگەیاند، بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووانەوە قورسە لەمەودوا دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوە بچن.

256 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations