ماكرۆن: ئەو رۆڵەی توركیا لە لیبیا قبوڵكراو نیە

23.06.2020

لڤین: 
سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، توركیا یارییەكی مەترسیدار دەكات لە لیبیا و هەموو ئەو ڕێكەوتنانەی پێشێلكردووە كە لە دانوستانە نێودەوڵەتیەكاندا پەسەندی كردوون.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەڕەنسا وتیشی: هەلێكم دەستكەوت بەڕوون و ئاشكرا بە سەرۆك ئەردۆگان بڵێم كە من پێموایە توركیا یارییەكی مەترسیدار دەكات لە لیبیا و لەگەڵ ئەو ڕێكەوتنانەدا یەك ناگرێتەوە كە لە كۆنگرەی بەرلیندا پەسەندی كردوون.

ئەو باسی لەوەش كرد كە ئەو رۆڵەی توركیا لە لێبیا دەیگێڕێت قوبڵكراو نیە و رەتیدەكەنەوە پێیویستە توركیا لەو رۆڵەی ۆی پاشەكشە بكات. 

539 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations