سعودیە: حەجی ئەمساڵ تەنها بۆ ناوخۆی وڵات دەبێت

22.06.2020

لڤین: 

وەزارەتی حەجی سعودیە رایگەیاند، بۆ حەجی ئەمساڵ تەنیا خەڵكانی ناو وڵاتەكەی بە ژمارەیەكی سنوردار دەتوانن بەشداری حەجی ئەمساڵ بكەن.

وەزارەتی حەجی سعودیە لە راگەیێنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بۆ ئەمساڵ تەنیا ئەو كەسانەی دانیشتوی ناو سعودیەن دەتوانن فەریزەی حەج ئەنجامبدەن، ئەوەش تەنها ژمارەیەكی سنوردار بە رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان دەبێت.

 وەزارەتەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە، رێگەنادرێت خەڵكی دەرەوەی سعودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بێنە ناو وڵاتەكە، هۆكارەكەشی بۆ بڵاوبونەوەی كۆرۆنا گەڕاندەوە. 

260 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations