"بازرگانیەکی جیهانی بێ بەرامبەر بۆ هەمووان"

تەنها بەدابەزاندنی یەک ئەپ لەمۆبایلەکەتدا پێدەچێت لەداهاتودا ببیتە خاوەنی ملیۆنان دۆلار!

20.06.2020

گۆران دوکانی ـ ئەمەریکا
"پێشەکی"

لەگەڵ ئەم سیستەمی بەجیهانگیربون و پێشکەوتنی عەولەمەو بەتایبەتیش جیهانی ئۆنلاینەدا ئێمەی تاراوگەنشین دەتوانین زۆرکاری سودبەخشی هاوبەش لەگەڵ هاونیشتیمانیانمان لەکوردستاندا شەیربکەین کەدواجار دەکرێت هەمووان سودمەندبن (لەئێستادا ئەم بزنسە ئەلیکترۆنیەی کەباسی دەکەم بەنموونە).

دەڵێیت چی ئەگەر بێ ئەوەی خاوەنی هیچ بڕەپارەیەک بیت و هیچ پارەیەک بخەیتە ئیشەوە تەنها بەدابەزاندنی یەک ئەپ لەمۆبایلەکەت و تەنها بەیەک کلیکی ڕۆژانە لەداهاتودا ببیتە خاوەنی ملیۆنان دۆلار؟!

"دراوی پای چیە؟"
دراوی ئەلیکترۆنی پای کەبە pi network ناسراوە، دراوێکی ئەلیکترۆنی نوێی دروستکراوە لە لایەن هەرسێ پرۆفیسۆری زانکۆی ستانفۆردی ئەمەریکی (Nicolas Kokkalis، Chengdiao Fan، Vincent McPhillip) لەبەرواری 31-03-2020وە کەوتۆتە کار بۆ بەکارھێنەرانی. لە ئێستادا ھیچ بەھایەکی نیە لە بورسەدا بۆیە بەبێ بەرامبەر (بەخۆڕایی) بەردەستە بۆ ھەمو کەسێک لە 173 ولاتی جیهاندا (کەخۆشبەختانە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانە)

"چۆن بەشداردەبیت و چۆن قازانج دەکەیت؟"
ئەوەی لەسەر تۆ پێویستە بیکەیت بۆ بەشداریکردن تەنها ئەم چوار خاڵە گرنگەیە:
1- ئەپی Pi Network لەمۆبایلەکەتدا دابەزێنە.
2- سەرەتا کە ئەپەکەت کردەوە بۆ داخڵبون دوو ئۆپشنت ئەداتێ، ئەگەر ویستت لەڕێگەی فەیسبووکەوە داخڵبیت ئەوا کلیک لەسەر خانەی یەکەم بکە کەنوسراوە Continue with  Facebook ئەگەر ویستت لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنەوە داخڵبیت ئەوا کلیک لەسەر خانەی دووەم بکە کەنوسراوە Continue with phone number دواتر ژمارە تەلەفۆنەکەت بنوسەو کلیک لەسەر ووشەی GO بکە، پاشان کۆدێکی چوار ژمارەیت بەمەسج بۆ دێت لەناو ئەو لاکێشەیەدا بینوسە کەنوسراوە verification code دواتر کلیک لەسەر continue بکەو ئەچیتە ناو پرۆگرامەکەو پاشان سێ لاکێشەی ترت ئەداتێ کەداوای ناوی یەکەم و کۆتای و یوزەرنەیمت لێ ئەکات، لەخانەی یەکەم نوسراوە First Name ناوی خۆت بنوسە، لەخانەی دووەم نوسراوە Last Name ناوی باپیرت بنوسە، لەخانەی سێهەم نوسراوە Choose your username ئەوا یوسەرنەیمێک بەدڵی خۆت بنوسە (لە 4 وشە یان ژمارە کەمتر نەبێت و لە20یش زیاتر نەبێت)، پاشان کەکلیکت کرد کۆتاجار خانەیەکت ئەیاتێ کەنوسراوە Invitation code واتە کێ بانگێشتی کردویت بۆئەم پرۆگرامە دەتوانن یوزەرنەیمەکەی من بنوسن [email protected] پاشان کلیک بکەن لەسەر ووشەی SUBMIT دواجار دەچیتە ناو پرۆگرامەکەو دەبیتە یەکێک لەبەشداربوە جیهانیەکانی پرۆگرامی پای.

3- دوای بەشداریکردنی خۆت لەم پرۆگرامە ھەوڵ بدە زۆرترین کەس بانگھێشت بکەیت یان لانیکەم 3بۆ5 کەس.
4- ئەم خاڵە زۆرگرنگەو نیوەی زیاتری هەموو ئیشەکەتە کەزۆریش ئاسانە!، دوای هەموو 24کاژێرێک واتە ڕۆژانە تەنها یەکجار بچۆناو ئەپەکەو لای دەستەڕاست بازنەیەکی شین هەیە تەنها یەک کلیکی لەسەر بکەو هیچیتر کەبۆ ئەبدەیتکردنەوەی پرۆگرامەکەیە تاکو دراوی پایت بۆ دروست بکات.

"کەی دراوی پای دەچێتە بۆرسەوە؟"
دراوی پای بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەرو خێرا لەئاستی جیهاندا بەکارهێنەری زیاد دەکات، ئابوری ناسانی جیهان پێیان وایە لەداهاتودا دەبێتە یەکێک لەگەورەترین دراوە جیهانیەکان چونکە بەجۆرێک هەتا ئەمڕۆ لەماوەی تەنها دوو مانگ و حەڤدە ڕۆژدا بەکارهێنەرانی دراوی پای لەجیهاندا گەیشتۆتە نزیکەس 9 ملیۆن کەس، وابڕیارە کە بەکارهێنەرانی گەیشتە 10 ملیۆن کەس بخرێتە بۆرسەوە، ئەو کات دەتوانیت بەدراوی پای ڕاستەوخۆ لەبازارەکانی جیهاندا شتبکڕیت یاخود حەواڵە بەدراوەکە بکەیت یانیش دراوەکە بکەیت بەدۆلار یان دینار یان هەرجۆرە عوملەیەکی دیکە کەدەتەوێت.

"بیرخستنەوەیەکی زۆرگرنگ"
هەموان دەزانین پێشتر دراوی بیتکۆین Bitcoin کە دروستکرا ھیچ بەھایەکی نەبو پاش ماوەیەک بینیمان ئەم دراوە ئەلیکترۆنیە  بەچی شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر سیستەمی ئابوری هەموو جیهانی گۆڕی، نرخی تەنها یەک بیتکۆین گەیشتە 20,000$ دۆلار واتە دوو دەفتەر، ئەگەرچی لەئێستادا نرخی دابەزیوە بەڵام ھێشتاش نرخی یەک بیتکۆین نزیکەی 10000$ واتە دەفتەرێکە. لەکاتێکدا دراوی بیتکۆین تاکو ئێستا خاوەنی دیارنیەو نازانرێت لەکوێیە بەلام دراوی پای خاوەنەکەی سێ پرۆفیسۆرە کە لەسەرەوە ناویانم نوسیوە، هەروەها کۆپەرەیشنی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکایە، هەروەها پای ئەپێکی ناوازەیەو هەمووتان دەتوانن لەهەردوو سیستەمی ئای.ئۆ.ئێس و ئەندرۆیدی مۆبایلەکانتان دایبەزێنن و مەینینتان بۆ بکات واتە بەجۆرێکیتر پارەتان بۆ دروست بکات، هەربۆیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم جیاوازیانەی نێوان بیتکۆین و دراوی پای زۆربەی ئابوری ناسانی جیهان بەگشتی و ئەمریکا بەتایبەتی پێیان وایە پێدەچێت دراوی پای پێش بیتکۆینیش بکەوێت لەچەند ساڵی داهاتودا.

"بۆچی ئەو هەموو گرنگیدانە بە پای؟!"
وەک هەموان دەزانین هەر بڕاندێک لەجیهاندا دروست بکرێت و ڕەواجی هەبێت ئەمەریکا بڕاندێک، یان ڕونتر بڵێم دژە بڕاندێکی لەبەرامبەردا دروست دەکات!، زۆربەی ئابووری ناسان و شارەزایانی جیهانیش پێیان وایە دراوی ئەلیکترۆنی پای لەبەرامبەر دراوی بیتکۆیندا دروستکراوە، ڕونتربڵێم دراوی پای بۆ لێدان و جێگرەوەی بیتکۆینە! لەبەر ئەوەی لەلایەک ئەمەریکا وەک ولاتێکی کەپیتاڵیزم چیتر ئەو ڕاستیەی پێ هەزم ناکرێت لەبەرامبەر دراوە ئەلیکترۆنیەکاندا (لەناویاندا بیتکۆین) دۆشدامێنێت و بەدیلێکی نەبێت بۆیان، لەلایەکی دیکەشەوە بەکارهێنەرانی بیتکۆین باج و زەڕیبە نادەن بەزۆربەی حکومەتەکانی جیهان بەتایبەت حکومەتی ئەمەریکا زۆر توڕەیە لەم سیستەمەو لەئێستادا زۆر پشتگیری دراوی پای دەکات کەپرۆژەیەکی خۆیەتی، هەربۆیەش تاکە دراوە کە لەئێستادا کەمترین بەهای هەیەو هێشتا نەچۆتە بۆرسەوە بەلام زۆرترین قسەی لەبارەوە دەکرێت لەمیدیاکانی ئەمەریکادا!.

هەروەها دراوی پای تاکو ئێستا زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاری تێدا خەرج کراوە بۆ ئەپ و سێرڤەرو ستافێکی سەرەکی هەیدکوارتەری دراوی پای لەکالیفۆرنیا، (لەسیستەمی ئەمریکاشدا زۆربەی ئەو بزنسانەی سەرەتا پارەیان تێدا سەرف دەکرێت لەکۆتایدا دەبێت بەرهەمی مەزنیان دەبێت!) ئێستا دراوی پای لەمەرحەلەی تێپەڕاندنی قۆناغی دووەمەو بەرەو کۆتا قۆناغ دەڕوات کەچونە ناو بۆرسەیە، هەربۆیە ڕیکلام و ئاڵوگۆڕی پشکی لەگەڵ هەندێک لەکۆمپانیا گەورەکانی ئەمەریکا کردوە لەنمونەی (ئەپڵ، تارگێت، وەڵمارت، مارشاڵ، شۆفرلێت، ئوبەر، کەتەرپلەر، ئەدیداس...هتد) کە ئەپەکەتان دابەزاندو بەشداریتان کرد ئەو ڕیکلامانە لەسەر ئەپەکە دەبینن!، ئەمەش جێگەی دڵخۆشیە کەپای بەردەوام دەبێت و پێدەچێت لەنزیکترین کاتدا بچێتە بۆرسەوە، بەمەش هەموو بەکارهێنەرانی لەجیهاندا قازانج دەکەن...!

"کۆتا قسە!"
تکایە بیتکۆینمان لەدەستچوو بائەم دراوە ئاڵتونیە لەدەست نەدەین!، ئەوەبزانە هەندێک دەرفەت لەژیاندا دووبارە نابنەوە، تەنها یەک جارە!، دڵنیابن کەدراوی پای یەکێک لەو دەرفەتە ئاڵتونیانەیە (ئەگەر بچێتە بۆرسەوە) هاتۆتە بەردەممان تکایە با لەکیس خۆمانی نەدەین!، بڕوامەکە هەرگیز  دەرفەتێک بێتە ژیانتەوە تەنها بەدابەزاندنی یەک بەرنامە لە مۆبایلەکەتدا بەخۆڕای پارەت بۆ بەرهەم بێنێت، بۆیە پەلەبکە لەدابەزاندنی ئەم ئەپە، ھەوڵبدە بە زوترین کات بەشداری بکەیت چونکە ئاگاداربە لەداھاتودا کەچوە بۆرسەوە (مەینینگ) واتە وەبەرهێنانی پای دەوەستێت و دەبێت وەک دراوە ئەلیکترۆنیەکانی دیکە بەپارە بیکڕیت.

5544 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations