لە عێراق نزیكەی دوو هەزار تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا

20.06.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماركانی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە وڵاتەكەدا بڵاو كردەوە و ئاشكرای دەكات لەو ماوەیەدا  هەزار و 870 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 88 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. 

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 10 هەزار و 22 پشكنین ئەنجامدراوە بەوەش كۆی گشتی پشكنینەكان گەیشتە 435 هەزار و 214 پشكنین، لە ئەنجامدا 1870 تووشبوو نوێ دەستنیشانكراوە. 

ئەوەشیروونكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 88 تووشبووی دیكە گیانیان لەدەستداوە بەوەش كۆی گیانلەدەستدراوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەعێراق گەیشتە 1013 حاڵەت.

وەزارەتەكە رایگەیاندووە هەر لەو ماوەیەدا هەزار و شەش تووشبوو چاكبوونەتەوە بەوەش كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 13 هەزار و 211 حاڵەت.

245 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations