دەرمانێكی هەرزان بۆ رێگری لە مردنی تووشبووانی كۆرۆنا دۆزرایەوە

لە هەرێمی كوردستانیش دەرمانەكە دەست دەكەوێت

16.06.2020

لڤین: 
بەریتانیا چارەسەرێكی گونجاوی بۆ كۆرۆنا دۆزیوەتەوە كە بە كاریگەرترین دەرمان دادەنرێت بۆ ئەو كەسانەی دوای توشبوونیانی بە كۆرۆنا ژیانیان لە مەترسیدایە. 

دەرمانی Dexamethasone كە دەرمانێكە لە هەرێمی كوردستانیش بەردەستە دەكرێت سێ یەكی ئەو نەخۆشانەی لەبەردەم ئامێری هەناسەدانی دەستكردن، بەم دەرمانە رزگار بكرێن و بەشێكی زۆری ئەوانەشی لەژێر ئۆكسجین دان، سوودی لێ وەربگرن.

دەرمانەكە لە ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانكۆی ئۆكسفۆرد دەركەوتووە و لە بنچینەدا ئەو دەرمانە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن لە چەند نەخۆشییەك بەكاردێت و هاوكاری سیستمی بەرگری دەكات قەرەبووی ئەو زیانانە بكاتەوە كە بەهۆی ڤایرۆسەوە تووشی بووە. 

زانكۆكە لەسەر دوو هەزار كەس دەرمانەكەی تاقیكردووەتەوە و بۆیاندەركەوتووە ئەوانەی دۆخیان زۆر خراپە، بەودەرمانە ئەگەری زیندوومانەوەیان لە ژیان بە رێژەی 28% بۆ 40% زیاد دەكات.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی زانكۆكە دەرمانەكە 10 رۆژ دەدرێت بە نەخۆش نرخەكەشی هەرزانە و لە ئێٍتادا لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەردەستە بەڵام توێژینەوەكە هۆشداریداوە لەوەی ئەو دەرمانە نابێت بە بێ بڕیاری پزیشك بەكار بهێندرێت. 

4963 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations