لە عێراق ١٣٨٥ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و ٦٠ كەسیش گیانیان لەدەستدا

16.06.2020

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٣٨٥ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و ٦٠ كەسی دیكەش گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئامارەكانی ئەمڕۆی كۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات بە هەرێمی كوردستانەوە بڵاویكردەوە و رایگەیاند، لە سەرجەم تاقیگەكانی سەر بە وەزارەتەكەیان ١٠ هەزار و ٣٣٠ پشكنین ئەنجامدراوە و تیایدا هەزار و ٣٨٥ كەیسیان پۆزەتیڤ بوون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی  بەوەشكراوە، ئەمڕۆ ٥٩١ كەس لە پەتاكە چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە و ٦٠ كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.

لە ئێستادا لە عێراق  ٢٢ هەزار و ٧٠٠ كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش ٩ هەزار و٨٦٢ كەس چاكبوونەتەوە و ١٤٨ كەس لە یەكەی چاودێری وردن و ژمارەی ئەو كەسانەش تا ئێستا بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٧١٢ كەس.

231 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations