لڤین وادەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرا دەكات

16.06.2020

لڤین: 
ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم بەڵێنیان بە وەزیری تەندروستیداوە لە هەفتەی داهاتوودا دەستبەدابەشكردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی بكرێت. 

سەرچاوەیەك لە نێو كۆبونەوەی ئەمڕۆی وەزیری تەندروستی لەگەڵ سەندیكاكانی تەندروستی بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: سامان بەرزنجی لەزاری وەزیری دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاشكرای كردووە لە هەفتەی داهاتوودا دەستبە دابەشكردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی بكرێت.

ئەو سەرچاوەیە باسی ئەوەشیكرد وەزیری تەندروستی پشتیوانی داواكاری فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی كردووە و داوایكردووە سەندیكاكان هاوكاریان بكەن بۆ ئەوەی كەرتی تەندروستی پەكی نەكەوێت. 

10200 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations