داستان بەرزان كۆمەڵێك چیرۆكی نوێی بڵاوكردەوە

13.06.2020

لڤین: 
 داستان بەرزان، شاعیر و نووسەرێكی گەنجی سلێمانییە، لە بوارەكانی شیعر، یادداشتە ڕۆمان، شانۆ،دەنوسێت و  لە ئێستادا كۆمەڵە چیرۆكێكی نوێی بڵاوكردۆتەوە.

 دەربارەی چیرۆكەكانی  ئەو نووسەرە وتی: تێرمیناڵ كۆمەڵە چیرۆكێكە لە پێنج چیرۆكی درێژ پێكاهاتووە، هەر یەكێكیان بە تەكنیك و فۆرمێكی جیاواز لە هونەری نووسینی چیرۆك نووسراون، كەشێكی ڕیالیزمی جادوویی لە ناو تەواوی چیرۆكەكاندا ئامادەیی هەیە كە من بۆخۆم سەر بەوجۆرەی ڕوانینم لە ئەدەبی گێڕانەوە، نەك ڕایالیزمێكی پەتی كە زۆرجار نووسەر و خوێنەریش وەڕس دەكات.

ئەو كتێبەی نوسەر لە چاپكراوەكانی ناوەندی (یاسەمین)ە و لە ناوەندی ڕەهەند لە شاری سلێمانی بڵاوكراوەتەوە و ئێٍتا لە كتێبخانەكانی كوردستاندا بەردەستە.

176 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations