لێدوانی پزیشکێک سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا.....(کۆڤید١٩)

10.06.2020

لڤین: وەرگیراوە لە ھەژماری ھێمن ساڵح

پلەی گەرمی جەستەت بەرزدەبێتەوە، بەردەوامیش لەبەرزبوونەوەدا دەبێت، تاکو وا هەست دەکەیت کەناوچەوانت ڕووی لە دەمی بوڕکانێکە...! تاکو بەرزترین پلەی گەرمی کەدەتوانی هەستی پێبکەی لە ژیاندا، دەڵێی بەڕاستی لەناو دۆزەخ دای...!

زۆربەتووندی تووشی هەڵامەت دەبی،  زۆریش هەست بەماندوویی و هیلاکی دەکەی، ئەوەندە سیس دەبی وەکوئەوەی لاشەیەکی بێ گیان بی...!

هەرجارێک تووشی هەڵامەت دەبی، هەست بەئازارێکی زۆر تووند دەکەی لەسنگ وقۆڵ و چاوەکانتدا... هەتا ئازار دەگاتە پەنجەکانی دەست وقاچەکانیشت...!

زۆر هەوڵدەدەی هەوا بگەیەنیتە سیەکانت بەڵام ناتوانی...  هەوڵدەدەی بەخێراتر و خێراتر هەناسەبدەی، بەڵام لەڕاستیدا تۆ هاوکاری ڤایرۆسەکە و نەخۆشیەکەت دەکەی، بەوەی دەمارەکانت زیاتر پڕدەکەی لە گازی دوانۆکسیدی کاربۆن، کە لەوانەیە ببێتە هۆی کوشتنت...!

لەوکاتەدا، من(پزیشک) دێمەناو بابەتەکەوە و قیناعی ئۆکسجین دەخەمە سەر دەمت بۆ گەیاندنی ئۆکسجین بۆسیەکانت، کە سیەکانت ناتوانن خۆیان دەستیان بکەوێت.

ئەگەر ئەوەش فریات نەکەوت و بارودۆخت زیاتر بەرەو خراپتر و گرژتر ڕۆیشت، ئەوا هەڵدەستین دوو سۆندە لەڕێگەی قوڕگتەوە بەڕێدەکەین، تۆ هەست بەئازارێکی زۆر زۆر و تەنگەنەفەسی دەکەی...!

بەڵام ئێمە ناتوانین دەستهەڵگرین بەهۆی ئازاری تۆ، بەڵکو دەبێ بەردەوام بین تاکو سۆندەکان دەگەنە کۆتایی بۆری هەوا...
 ئـــا ئـــەوەیــــە پێی دەورێت: (هەناسەدانی دەستکرد...)...!

بەڵام دڵنیابە تاکو بۆت باسکەم، ناتوانی بیهێنیەبەرچاوت چەندە بەئازار و ناڕەحەتە، چونکە تۆ ئەوکاتە نە دەتوانی قسەبکەی نەدەتوانی هیچ بخۆی، یا بخۆیتەوە....!

بەتەنهایی لەسەر جێگەی بوژانەوە کەوتوی، زۆرهەست بەنیگەرانی و ترس لەمردنی لەناکاو دەکەی...!
هیچ کەسێک ناتوانێت لێت نزیک بکەوێتەوە یا قسەت لەگەڵدا بکات، بێجگە لەپزیشکەکان و پەرستارەکان، ئەوانیش پۆشاکێکیان پۆشیوە دەڵێی بەرگی کەشتیەوانەکانی ئاسمانە، لەترسی ئەوەی نەبادا پەتاکە بۆئەوانیش بگوازرێتەوە...!

هیچ کەسێ لەئەندامانی خێرانەکەت لێت نزیک ناکەونەوە، هەتا نزیکترین کەسیش لێتەوە، لێت دووردەکەوێتەوە.... !

بەرەوام هەناسەدانت تەنگ دەبێت، پاشان تووشی هەڵامەت دەبی و هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەی، شەوو ڕۆژ سەدان و هەزارن جار پەیوەندی بەمن و هاوڕێ و هاوکارەکانمەوە دەکەی...!

بەڵام ئــــایـــا دەزانی...

تۆ دەتوانی خۆت لەهەموو ئەو ئازار و ناڕەحەتیانە بپارێزی... بەوەی کە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت لەماڵەوە دانیشی...!

بەشداربە لەبڵاوکردنەوەی ئەم لێدوانە، لەوانەیە بتوانی بەویستی خوا...
 ژیانی کەسێک ڕزگاربکەی...!

تکایە لەماڵەکانتاندا بمێننەوە...
خۆپاراستن باشترە لەچارەسەرکردن... !

و: حەسەن مەحمود قادر

1380 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations