لڤین كارنامەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرا دەكات

03.06.2020

لڤین: 
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەشێوەی ئۆنلاین كۆببێتەوە، گفتوگۆی چەند تەوەرێكی رۆژ دەكات كە گرنگترینیان موچەی فەرمانبەران و یاسای چاكسازیە.  

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە3.حوزەیرانی 2020 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەشێوەی ئۆنلاین كۆبونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامبدات و پرسی رێكخستنەوەی دەرماڵە و موچەی فەرمانبەران تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە دەبێت.  

بەگوێرەی ئەو انیاریانەی دەست (لڤین پرێس) كەوتووە هەر لەو كۆبونەوەیەدا  بڕیارە لەبارەی نادرن و دیاری كردنی شاندی هەرێم بۆ بەغداد دەدرێت. 

هاوكات هەر لەو كۆبونەوەیەدا ئامادەكاریەكان بۆ دەستپێكردن بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت، گفتوگۆی پێشنیارەی پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆكان دەكرێت كە ئەمڕۆ داویانەتە وەزیری ناوخۆ و تەندروستی بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و كەمكردنەوەی ناڕەزایەتیەكانی خەڵك. 

3496 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations