دوای بڕیاری ئاسانكاری لە رێكارەكان ئێران ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزبویەوە

02.06.2020

لڤین:
ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران بەرزبویەوەو لە ماوەی 24 اتژمێردا زیاتر لە 3هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆماركرا.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە راگەیەندراوی ئەمڕۆیدا رایگەیاند لە24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و117 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران تۆماركراون.

ئاشكراشیكرد، 64 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە. دۆخی هەریەكە پارێزگاكانی سنە و كرماشان و هۆرمۆزگان و ئەسفەهان و ئازەربایجانی رۆژئاوا و بوشەهر نائاساییە لە دۆخێكی مەترسیداردان.

ئەوەش دوای  بڕیارەكانی حكومەتی ئێران دێت بە ئاساییكردنەوەی ژیان و سوككردنی رێكارەكانی رێگریكردن لەبڵاوبونەوەی كۆرۆنا كە تا ئێستا كۆی ژمارەی قوربانیان گەیشتووەتە 157هەزار و 562 تووشبوو لە نێویانداحەوت هەزار و 942كەس گیانیان لەدەستداوە.

493 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations