نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان دیاریكرا

02.06.2020

لڤین: 
قایمقامیەتی سلێمانی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكانی بۆ مانگی رابردوو راگەیاند و هەر ئەمپێرێك كارەبا نرخەكەی لە نێوان چوار بۆ چوار هەزار و نیو دەبێت. 

قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا نرخی ئەمپێری كارەبای بۆ مانگی رابردوو ئاشكرا كرد و دەڵێت بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە 32 دینار و نیو بۆ مانگی ئایار دیاریكرا.

قایمقامیەت ئەوەشی رونردووەتەوە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان 120 بۆ 135 كاتژمێر كاریانكردووە بەوەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان چوار هەزار بۆ چوار هەزار و 500 دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكە جیاوازە.

1151 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations