وەزیرێكی هەرێم بەهۆی گومانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە چەند كۆبونەوەیەك بەشداری نەكردووە

29.05.2020

لڤین: 
وەزیرێكی حكومەتی هەرێم بەهۆی ئەگەری تووشبوونی بە كۆرۆنا لە چەند كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران بەشداری نەكردووە. 

سەرچاوەیەك لە تیمی حكومی بزوتنەوەی گۆڕان بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: لە سەرەتای هاتنی پەتای كۆرۆنا بۆ كورستان ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی حكومەتی هەرێم بەشداری كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی نەكرد و ئەمەش گومانی لەلای زۆرینەی وەزیرەكان دروستكردبوو كە تووشی پەتای كۆرۆنا بووبێت.

ئەو سەرچاوەیەی لڤین وتیشی: ئەو وەزیرەی پارتی لەو كۆبونەوانەش كە بە ڤیدیۆ كۆنفراس ئەنجامدران بەشداری نەكرد، ئەوش گومانەكانی لەتووشبوونی ئەو وەزیرە بە پەتاكە زیاتر كرد. 

وەك ئەو بەرپرسەی گۆران لە حكومەت وتی، ئەو وەزیرە لەو كاتەدا داوای كردبوو پەیوەندیەكان لەڕێگای تەلەفونەوە ئەنجامبدەن لەگەڵیدا. 

1948 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations