ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەمڕۆدا بەرزبویەوە بۆ ٢٥ کەس

27.05.2020

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، تووشبوونی نۆ کەسی دیکەی بە کۆرۆنا راگەیاند کە سەرجەمیان دانیشتووی شاری هەولێرن.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

 ئەو وەزارەتە رونیشیکردووەتەوە: توشبووەکان پیاوێكی تەمەن ٣٨ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٣٩ و ٣٢ ساڵ و یەک کچی گەنج تەمەن ١٥ ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن ١٧ و ١٦ ساڵ و سێ منداڵ تەمەن ١١ و ٧ و ٣ ساڵان.

ئەوەشی راگەیاندووە، پێنج توشبوو لە خێزانێکن و کە لە ووڵاتی تورکیا گەڕاینەوە و لە کەڕەنتین دابوون و دانیشتووی شاری هەولێرن.

بەگویرەی  راگەیەندراوەکە سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن.یەک تووشبووی دانیشتووی شاری هەولێر بەهۆی بوونی نیشانەکان دەستنیشانکرا.

بەوەش کۆی توشبووانی ئەمڕۆ لە هەولێر و سلێمانی گەیشتە ٢٥ کەس و تا ئێستا ژمارەی توشبووان لە هەرێمی کوردستان بووەتە ٥٢٨ کەس.

854 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations