سەرۆكی پەرلەمان حكومەت یەك دۆلار قەرزدار نیە

26.05.2020

لڤین:
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم جگە لە پاشەكەوتی موچەخۆران و شایستە داراییەكانی سەرمایەداران یەك دۆلار قەرزدار نیە. 


رێواز فایەق، بەپێی یاسای ژمارە حەوتی ساڵی 2015، یاسای ڕاكێشانی مایە لەڕێگای قەرزكردن لە هەرێم لە هیچ بارێكدا نابێت سەرجەمی ئەو قەرزانەی حكومەت وەریدەگرێت لە پێنج ملیار دۆلار زیاتر بێت، كەواتە هەر بڕێك بەهەر بەهایەك لەدەرەوەی ئەم بڕە ڕێپێدراوە قەرزكرابێت، سەرپێچی یاسایە و دەبێت پێش هەمووشت سەرپێچیكاران رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.


ناوبراو لە پەیامێكیدا كە شەوی رابردوو وڵاویكردەوە ئاماژە بەوەش دەكات، بە پێوەری كاری دەوڵەتداریی و جێبەجێكردنی دەسەڵاتەكان حكومەتی هەرێم، یەك دۆلار قەرزار نییە جگە لە مووچەی پاشەكەوتكراوی مووچەخۆران و شایستە داراییەكانی‌ بەڵێندەران و سەرمایەداران.

908 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations