لە هەولێر حەوت کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

24.05.2020

لڤین:
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم حەوت حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، کە سێ ژنی تەمەن ٦٩ و ٥٩ و ٥٧ ساڵن و دوو پیاویش کە تەمەن ٦٩ و ٢٩ ساڵن. هاوکات، دوو منداڵی تەمەن ٩ و ٥ ساڵانیش توشی ڤایرۆسەکە بوون."

ئەو وەزارەتە ئاماژەی بەوەشکردووە "سێ توشبوو بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە، چوار تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و گەڕەکەکانی سەفین و گوڵانن لە شاری هەولێر."

تا ئێستا ٤٨٣ کەس لە هەرێمدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٠٣ کەسیان چاکبوونەتەوە. هاوکات، پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

429 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations