وەزیری دارایی عێراق: ئەوانەی ٥٠٠ ھەزار موچەیان ھەیە کەمناکرێتەوە

23.05.2020

لڤین:

وەزیری دارایی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیاری کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران ئەو کەسانە ناگرێتەوە لە موچەکانیان لە 500 هەزار دینار کەمترە.

عەلی عەلاوی، وەزیری داریی عێراق، رایگەیاند: حکومەت بۆ کاروبارەکانی پێویستی بە 10 ترلیۆن دینارە، بەڵام لە ئێستادا تەنها 2.5 ترلیۆن دیناری دێتە دەست.

ئەو لە دیداەێکێیدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە رایگەیاند، بڕیاری حکومەتی نوێی عێراق ئەوەیە کەمکردنەوەی موچە ئەو فەرمانبەر و خانەشینانە نەگرێتەوە، کە موچەکانیان کەمترە لە 500 هەزار دینار و بڕیارەکە زیاتر موچەخۆرانی پلەباڵا کە نیوەی بودجەی وڵات پێکدەهێنن دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،  هەوڵدەدەن کەمکردنەوەی موچە زیان بەو کەسانە نەگەیەنێت کە لە خوار پلەی پێنجی فەرمانبەریدان و خاوەن موچەیەکی کەمن.

1332 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations