رۆژی یەكشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە

22.05.2020

لڤین: 
لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی هەرێمی كوردستانەوە دوای چاودێری بینینی مانگ، رایگەیاند، رۆژی یەك شەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە. 

ئەو بڕیارەی لیژنەی بالای بینینی مانگ، دوای ئەوەی چەند وڵاتێكی عەرەبی و ئیسلامی رۆژی یەك شەممەیان بە جەژن دیاریكرد لیژنەكەی هەریمی كوردستانیش یەكشەمەی كردە جەژن. 

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە گومان دەكرا لەوەی سبەی شەممە یەكەم رۆژی جەژن بێت، بەڵام ئەو بِیارەی لیژنەكە رۆژی جەژنی یەكلایی كردەوە. هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا وەزارەتی ئەوقالف داوای لە خەڵكی كرد جەژن ببێتە هۆكاری ئەوەی هێزە سیاسیەكان و خەڵكی پشتیوانی حكومەت بكەن بۆ تێپەڕكردنی قەیرانی دارایی.

275 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations