كەسێكی نزیكی سەرۆك كۆمار وازی لە كارەكەی هێنا

22.05.2020

لڤین: 
سەرنوسەری ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق دەستی لەكاركردن لەگەڵ بەرهەم ساڵح كێشایەوە و رایگەیاند لەئێستاوە هیچ پەیوەندیەكی بە سەرۆك كۆمارەوە نەماوە.

بەختیار مەحمود، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایدەكات، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی و پەیوەندی بچڕانی لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رادەگەیەنم. 

ناوبراو دەڵێت، دوای چەندین وێستگەی سەختی یەك لە دوای یەك لەگەڵ بەڕێز بەرهەم ساڵح، هەر لەسەرەتای دروستبوونی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و دواتر لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، لە نزیكەوە كاركردنی پێكەوەیی. لە ئێستادا بە هەموو لایەك ڕادەگەیەنم كە لە ئەمڕۆوە هیچ پەیوەندییەكم بە ناوبراوەوە نەماوە و بێ بەری بوون و پەیوەندی پچڕانم بە ناوبراوە ڕادەگەیەنم. 

ئەوە لە كاتێكدایە بەختیار مەحمود لە دواین كاریدا سەرنوسەری ماڵپەڕی سەرۆكایەتی كۆمار بووە و پێشتریش لە حزبەكەی بەرهەم ساڵح(هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری) پۆستی جیاوازی وەرگرتووە. 

4490 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations