‌بە تۆمەتی دزینی 27 مۆبایل 4 كەس لە سلێمانی دەستگیر كران

21.05.2020

لڤین: 
پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوان لەشاری سلێمانی چوار تۆمەتبارییان دەستگیركرد كە 27 مۆبایل و بڕێك پارەیان لەهاوڵاتییەك سەندووە.

لەنزیك تێرمیناڵی‌ شارەزور چوار تۆممەتبارەكە بەمەبەستی‌ كڕینی‌ مۆبایل پەیوەندیان كردووە و بە سكاڵاكارەكەوە دوای لێدان  27 مۆبایل و بڕی 3900 دۆلاریان لێسەندووە. 

پۆلیس لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایدەكات، توانرا هەرچوار تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتومبێلێكدا كە تاوانەكەی‌ پێ ئەنجامدرابوو، دوای پشكنین بۆ ماڵی‌ تۆمەتبارەكان دەستبەسەر 27 مۆبایلدا گیرا كە لەسكاڵاكاریان سەندبوو.

پۆلیس ئەوەشیروننكردووەتەوە: ھەریەك لەتۆمەتباران: ( ئ، ع،م) لەدایكبوی‌ 1989 شۆفێری‌ تاكسی، ‌(ك،ت،ع) لەدایكبوی‌ 1990، (ر، ج،ئ) لەدایكبوی‌ 1989، (م،ف،م) لەدایكبوی‌ 1989 كە سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی شاری سلێمانین ‌ بەپێی‌ ماددەی‌ 443 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

پۆلیس ئەوەشی روونكردووەتەوە، دووان لەتۆمەتبارەكان پێشینەی تاوانیان هەیە و لەبنكەكانی‌ پۆلیس داواكراون، یەكێك لەتۆمەتبارەكانیش لەكاتی‌ دەستگیركردنیدا حەبی‌ بێهۆشكەری‌ پێبووە.

362 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations