مستەفا كازمی دەستبەرداری بەشێك لە دەسەڵاتەكانی دەبێت

21.05.2020

لڤین: 
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەیی خۆی دەربِی بۆ ئەوەی دەسەڵاتەكانی لەگەڵ پارێزگارەكان بەشبكات. 

مستەفا كازمی، لە یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەستەی هەماهەنگی پارێزگاكان ڕایگەیاند، ئێستا كاتی كاركردن و وەڵامدانەوەی ڕێگرییە قورسەكانە نەك كاتی قسەكردن، ئەم حكومەتەكەی ئێستا ڕوبەڕووی مەترسی گەورە دەبێتەوە و ئامانجی ڕوون و ئاشكرای هەیە.

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وتیشی، حكومەت كۆمەڵێك ئامانجی هەیە لە پێش هەموویانەوە، ڕزگاركردنی دۆخی ئێستای ئابوری عێراقە، كە لە مێژووی خۆیدا دۆخی وای بەخۆیەوە نەدیووە. 

ناوبراو پشتیوانی خۆی بۆ پێدانی دەسەڵات بە پارێزگاكان لە پێناوی پێشبڕێكی گونجاو لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ پارێزگاكان، داواشیكرد متمانە لە نێوان خۆپیشاندەران و پارێزگارەكان و لێپرسراواندا بنیات بنرێت. 

2671 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations