پارتی فواد حسێن بۆ پۆستێکی نوێ کاندید دەکات

21.05.2020

لڤین:
په‌رله‌مانتارێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌فه‌رمی فواد حوسێنی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كاندید كردووه‌.


مه‌یاده‌ نه‌جار، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كەناڵی فەرمی حزبەكەی راگەیاند: پارتی به‌فه‌رمی فواد حوسێنی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كاندید كردووە.

ئەوەشی روونکردەوە، دوای جه‌ژن له‌به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاندیدیه‌كه‌ی پارتی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كار و ده‌نگی  په‌رله‌مانی له‌سه‌ر ده‌درێت بۆ ده‌ستبه‌كار بوونی.

6586 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations