دوای خەرجکردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم ١٨ پەرلەمانتار داوایەک لە حکومەت دەکەن

20.05.2020

لڤین:
دوای بڕیاری خەرجکردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ١٨ ەپرلەمانتاری کوردستان داوا دەکەن دوای جەژن موجەی مانگی شوبات دابەش بکرێت و وەک مانگی یەکی ئەمساڵ دوانەخرێت.

دوای ئەوەی حکومەتی عێراقی بڕیاری خەرجکردنی ٤٠٠ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان دەرکرد، (١٨) پەرلەمانتاری كوردستان، لەسەر موچەی مانگی شوبات راگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە و تیایدا داوا دەکەن  راستەوخۆ دوابەدوای جەژن و لەگەڵ داهاتی ئەم مانگەی نەوتی هەرێمی كوردستان و داهاتەكانی ناوخۆدا، بۆ موچەی مانگی شوبات سەرفبكرێت.

ئەو پەرلەمانتارانە داوا دەکەن دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات (هاشێوەی ئەم مانگە) دوابخرێت، چونکە چیتر موچەخۆران بەرگەی بارگرانیی ئەم دۆخە ناگرن.

ناوی پەرلەمانتارەکان:

١- مەم بورهان قانع.

٢- سەلمە فاتیح.

٣- روپاک ئەحمەد.

٤- دیاری ئەنوەر.

٥- لوقمان وەردی.

٦- ئەبوبەکر هەڵەدنی.

٧- سیروان بابان.

٨- سەرچنار ئەحمەد.

٩- راهی رەهبەر.

١٠- موسلیم عەبدوڵا قەسرێ.

١١- بەدریە ئیسماعیل.

١٢- د. محێدین حەسەن یوسف.

١٣- شەمۆل ئاشتی سابیر.

١٤- زکری زێباری.

١٥- هێرش حەسەن.

١٦- د. هەورامان گەچێنەیی.

١٧- شیرین یونس.

١٨- باڵانبۆ محەمەد عەلی.

4674 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations