كازمی فەرمانی دابەشكردنی موچەی دەركرد

19.05.2020

لڤین: 
سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانیدا موچەی مانگی ئایار بەبێ هیچ لێبڕین و پاشەكەوتێك دابەش بكرێت.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رایگەیاند: مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی دەركردووە موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و موچەخۆران دابەشبكرێت.

فەرمانەكەی سەرۆك وەیزرانی عێراق تیایدا ئاماژە بەوە كراوە، موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بەبێ هیچ لێبڕین و پاشەكەوتێك دابەش دەكرێت.

ئەوەش هاوكاتە بەوەی لە هەرێمی كوردستان ئێٍستا موچەی مانی یەكەمی ئەم ساڵ كۆتایی نەهاتووە و سەرچاوەكانی باش لەوە دەكەن ئەگەری ئەوە هەیە موچەی خانەنشینان بگاتە دوا جەژنی رەمەزان. 

1105 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations