وەزارەتی پلاندانان لەبارەی سەرژمێری بڕیار دەدات

19.05.2020

لڤین: 
وەزارەتی پلاندانانی عێراق كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ تاوتوێكردنی ئاستەنگییەكانی بەردەم سەرژمێری دانیشتووان ئەنجامدەدات.

خالید بەتاڵ، وەزیری پلاندانانی عێراق، رایگەیاند: لەم هەفتەیەدا لەگەڵ لیژنە و دەزگا پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوەیەكی فراوان لە بارەی وردەكاری و ئاستەنگییەكانی بەردەم سەرژمێری دانیشتووان ئەنجامدەدات و هەڵسەنگاندن بۆ كاریگەری و لێكەوتەكانی ئەو بابەتە دەكەین. 

ناوبراو وتیشی: زیادبوونی دانیشتووان بابەتێكە پێوستی بە تەرخانكردنی بودجەیەكی گەورە هەیە لە ئێستا ئەو بودجەیە لەبەردەست نییە.

412 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations