وەزارەتی تەندروستی عێراق ٦٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنای راگەیاند

16.05.2020

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارەكانی ٢٤ كاتژمێری رابردووی توشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ٦٧ حاڵەتی نوێی توشبوون و چوار گیانلەدەستدانی راگەیاند. 

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند "لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٦٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، بە جۆرێك تەنها لە بەغداد ٥٨ حاڵەت تۆمار كراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی ئەو وەزارەتە لەو ماوەیەدا چوار كەس بە نەخۆشییەكە لە بەغداد گیانیانلەدەستداوە  و٣٥ كەسی دیكە لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە كە ١٦ لە بەغداد، ١٣ لە بەسڕە، سێ لە بابل، دوو لە كەركوك، یەك لە واست بووە.

بەوەی كۆیگشتی توشبووان تا ئێستا سێ هەزار و ٢٦٠ كەس لە عێراقدا، لەو ژمارەیەش ١٢١ كەس گیانیانلەدەستداوە و دوو هەزار و ١٢٦ كەسیش چاكبوونەتەوە.

160 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations