لە عێراق ١١١ حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا

14.05.2020

لڤین:
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١١١ حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە، هەر لەو ماوەیەدا ٦٢ تووشبوو چاكبوونەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای لە وڵاتدا راگەیاند و بەپێی ئامارەكە، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١١١ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە، هاوكات ٦٢ تووشبوو چاكبوونەتەوە، هەروەها هیچ تووشبوویەك گیانی لەدەستنەداوە.

تا ئێستا كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە سێ هەزار و ١٤٣كەس و لە نێویاندا ١١٥ كەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٢٨ كەسیش چاكبوونەتەوە.

208 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations