به‌هۆى كۆڕۆناوه‌ 8 مليۆن كه‌س له‌ سووريا ئاسايشی خۆراكیان نیە

13.05.2020

لڤین:

نزیکەی 8 ملیۆن کەس لە سووریا بە ھۆی کۆرۆناوە ئاسایشی خۆراکیان کەوتووەتە مەترسیەوە و نەتەوەیەکگرتووەکانیش ھۆشداری دەدات لەوبارەیەوە. 

ئیلیزا بێس بایەرز، وته‌بێژى راگه‌ياندنى به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانيى، رایگەیاند "نزيكه‌ى 8 مليۆن كه‌س له‌ سووريا به‌هۆى ده‌ركه‌وتنى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به‌ كۆڕۆنا رووبه‌ڕووى  نه‌بوونى ئاسايشى خۆراك ده‌بنه‌وه"‌.

ئەو رونیکردەوە "به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانيى هه‌موو هه‌وڵێكى خۆى ده‌دات بۆ گه‌يشتن به‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى پێويستييان به‌ خۆراك و چاره‌سه‌رى پزيشكيی هه‌يه‌ له‌ باكوورى سووريا".

بەرپرسەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکراشیکرد "له‌ مانگى كانوونى يه‌كه‌مى ساڵى 2019ـه‌وه‌ 940 هه‌زار كه‌س له‌ باكوورى رۆژئاواى سووريا به‌هۆى ململانێكان ناوچه‌كانى خۆيان جێهێشتووه‌ و له‌ كه‌مپه‌ پڕ ئاپۆره‌كاندا ده‌ژين كه‌ ده‌شێ ئه‌م بارودۆخه‌ كاره‌ساتى مرۆيى گه‌وره‌ى لێبكه‌وێته‌وه‌ به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆڕۆنا".

271 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations