ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد

12.05.2020

لڤین:
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی تایبەتی بۆ ناوخۆی وڵات دەرکرد کە بڕیارەکان زۆرتر لەبارەی رێکخستنەوەی دارایی وڵاتەکەیە.


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکی دەرکرد،  لە نێویاندا بڕیاردراوە پەلە بکرێت لە دەرکردنی یاسای بودجەی عێراق.

بەشێک لە بڕیارەکان :

١-کەمکردنەوە و یەکخستنی پەیکەری ئیداری دەوڵەت، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لەسەرجەم لایەنە حکومییەکان تێڕوانین و پلانی خۆی پێشکەش بکات.

٢-دووبارە تاوتوێکردنی پڕۆژە یاساکانی تایبەت بە قەلاچۆکردنی گەندەڵی و جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی دامەزراوە پەیوەندارەکان لە دەستەی نەزاهە و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران.

٣-جەختکردنەوە لە ئازادی ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان و مافی بەدەستهێنانی زانیاری لە ڕوانگەی پەلەکردن لە دەرکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری.

٤-کاراکردنەوەی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی و میلاکاتی وەزیفی لە پێناو پێدانەوەی ئەرک و ڕۆڵی خۆی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا.

٥-دروستکردنی نەخۆشخانەی گەڕۆک لەو ناوچانەی کە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و کردەوە تیرۆریستییەکان زیانی زۆری پێگەیاندوون، بۆ کەرەنتینەکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی کۆرۆنا، لەڕێگەی ئەو کۆمەکە داراییەی کە بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانی تەرخانیکردووە، کە بڕەکەی ١٥ ملیۆن یۆرۆیە.

٦-پەلەکردن لە دەرکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ داخوازییەکانی دۆخی دارایی ئێستا و نزمبوونەوەی نرخی نەوت و زیادکردنی سەرچاوەکانی بودجە.

٧-پێکهێنانی شانەیەکی کتوپڕی چاکسازی دارایی و پێکهێنانی شانەی ئیدارەدانی دۆخی ئێستای درایی لەبەر ڕۆشنایی قەیرانی ئێستای دارایی ئێستا و دانانی چارەسەری گونجاو لە پێناو وەدیهێنانی چاکسازی دارایی و باشترکردنی توانای دامەزراوە داراییەکان.

2405 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations