حكومەتی هەرێم 13 جۆر دەرماڵەی فەرمانبەران دەبڕێت

11.05.2020

لڤین: 
پەرلەمانتارێك ئاشكرایدەكات حكومەت لە دواین كۆبونەوەیدا وەزارەتی دارایی راسپاردووە، 13 جۆر دەرماڵەی جیاوازی فەرمانبەران و مامۆستایان ببڕێت. 

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، رایگەیاند، لە كۆتا كۆبونەوەی حكومەتی هەرێم وەزارتی دارایی ڕاسپاردووە " 13جۆر دەرماڵەی فەرمانبەران و مامۆستایان و كارمەندانی تەندروستی و كارەبا و خوێندنی باڵا و داد و ھێزەكانی ناخۆ بە ناوی چاكسازی ببڕێیت"

لە نوسینێكدا كە كۆپیەكی بۆ (لڤین پرێس) ناردووە دەشڵێت "حكومەتێك لە 20 ملیۆن دۆلاری خێرخوازان نیوەی بخوات پێمان بلێن مانەوەی بۆچی باشە".

ئەو ئاشكراشیكردووە حكومەت بڕی 10 ترلیۆن دیناری داهاتی ساڵێكی دیار نیە، ئەوەشی وتووە حكومەتێك "نیوەی داهاتی فرۆشی نەوتمان بەناوی‌ كرێی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتەوە لێ وون بكات، پێمان بلێن مانەوەی بۆچی باشە".

13203 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations