لە پەراوێزی بەیاننامەکەدا

نێچێرڤان بارزانی بۆچی چووە سلێمانی؟

11.05.2020


لڤین: لە هەژماری بژار حەکیم وەرگیراوە

ئەمرۆ دووشەممە نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان چووە سلێمانی و لەگەڵ بەرھەم ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە. دەمەوێ بڵێم بەرھەم ساڵح وەک سەرۆککۆمار نا، بەڵکو وەک نوێنەری یەکێتی لەگەل نێچێرڤان بارزانی دانیشت.

بەپێی زانیارییەکان، کۆبووەوەکە پەیوەندی بەچارەسەری و ھێوربوونەوەی ئاڵۆزیی نێوان یەکێتی و پارتییەوە ھەیە، نێچێرڤان بارزانی دەیەوێ دۆخەکە لەگەڵ یەکێتی ئاسایی بکاتەوەو زەمینە خۆش بکات بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو مەکتەبی سیاسی بۆ تاوتووێکردنی کێشەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا بەرھەم ساڵح، راشکاوانە نیگەرانی و پەیامیی سەرۆکایەتیی یەکێتی گەیاندووەتە نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ھەڵسووکەوتی خراپی باڵێکی ناو پارتی و بەئاشکرا ئەوە گەیێندراوە کە یەکێتی ناتوانێ لەگەڵ دوو پارتیدا مامەڵە بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی داوای کردووە کە بەزوویی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی بکرێت داواشی کردووە فراکسیۆنی یەکێتی بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەکات، لە بەرانبەردا بەرھەم ساڵح وەڵامی یەکێتی لەلابووە بەوەی کە یەکێتی نیگەرانە لە مامەڵەی بەشێک لە بەرپرسەکانی پارتی و داواش کراوە بەفەرمی روونکردنەوە لەبارەی ھێرشەکانی ھێمن ھەورامی بۆسەر یەکێتی بڵاوبکەنەوە.

9956 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations