ئەڵمانیا حیزبوڵڵای وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی قەدەغەکرد

30.04.2020

لڤین:
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی حیزبوڵڵای لوبنانی لەسەر خاکی وڵاتەکەی و پۆلێنکردنی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیکوتایە سەر ئەو کەسانەی کە سەر بەو رێکخراوەن و چەند کەسێکیان دەستگیر کرد.

لەم بارەیەوە، ھورست زیھۆڤر،وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا وتی، وەزیر بریاریدا بە قەدەغەکرنی حیزبوڵڵای لوبنانی لە ئەڵمانیا.

بەرپرسە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا پێشبینی ئەوە دەکەن، نزیکەی 1050 کەسی توندرەوی ئەو رێکخراوە لە وڵاتەکەیاندا ھەبێت.

415 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations