زۆر بە کورتی دۆخەکە چی دەخوازێت؟

26.04.2020

لڤین: لە ھەژماری کاروان حەمە سالح وەرگیراوە

ئاشکرایە کە وەک چۆن ژووری عەمەلیات و تیمی بەگژداچوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێکهێنرا بۆ ڕزگاربوون لەو پەتایە، خۆشبەختانە سەرکەوتنی باش بەدەست هات، هەر بۆیە لێرەشەوە زۆر بە کورتی پێشنیار دەکەم بۆ حکومەتی هەرێم و دەزگا پەیوەندیدارەکان کە;

نەخشەی ئیداریی هاوشێوە لە چواچێوەی ڕێکار و پلانی پێشوەخەتە دابڕێژرێت لە سەر بنەمایەکی “نیشتیمانیی“ و “شەفافیەت“، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە خراپە ئابووری و شلەژانە ئابوریەی کە جیهانی گرتۆتەوە و ئاسەوارە زۆر خراپەکانی ڕووی لە وولاتانی پشتبەستووە بە نەوت، بە تایبەت ئەم ناوچەیەی ئێرە ک هەرێمی کوردستانە (نە احتیاطی دارایی هەیە و نە ژێرخانی ئابووری و نە دەوڵەت تا بوانێت قەرز بکات)، چونکە بە دڵنیاییەوە گەر بە عەقل و پلانی ووردەوە لە ئامادەسازیدا نەبین، لێرە ڕایدەگەیەنین کە زیانەکان زۆر زیاتر دەبێت لەوەی کە چاوەڕێ دەکرێت!

3122 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations