نەوەی نوێ، ھەمان عەقڵیەتی نەوەی کۆن

24.04.2020

لڤین: لە ھەژماری حالم لەتیف شێخ مستەفا وەگیراوە

نزیکەی وا بۆ ٣٠ ساڵ تێپەڕی نەوەی کۆنی ھەردوو بنەماڵە بەعەقڵیەتی شاخ وخێڵەکی و دور لەیاساو بێ گوێدانە سنورەکانی خەرجی و داھات حوکمڕانیەکی ناشیرینیان کردوو زۆرینەی خەلک لێیان بێزار بوون.

نەوەی دوەمیان ھاتە سەر حوکم کە نە پێشمەرگایەتی و نە شاخیان نەدیوە و زۆربەی ژیانیان لە پایتەختەکانی ئەوروپا بون و لەوێ شێوازی حوکمڕانی تەندروست و سەروەریی یاسایان دیوە.

وا چاوەڕون دەکرا کە جیاواز بن لەپێش خۆیان و تۆزێک حوکمڕانیەتێکی مۆدێرنتر بکەن، کەچی ھەمان عەقڵ و ھەمان ھەلسوکەوت و بیرکردنەوەو بگرە خراپتریش،
کە ئەگەر خەلک ھەروا بەبێ دەنگی بمێنێتەوەو لێیانی قبوڵ بکات کە ٣٠ ساڵە لە باوکەکانیانی قبوڵکردووە واتە گەڕاوینەتەوە بۆ خاڵی سفرو دەبێ ٣٠ ساڵی تریش جاوەڕێی ھەمان شێوازی خێڵەکی بین لە حوکمڕانی.  

ئیتر تۆپەکە لەساحەی خەڵکدایەو پێویستە گەنجان و نەوەی نوێ و نوخبەی رۆشنبیر خاڵێک دابنێن و بیر لە نوسینی دێڕێکی تازەبکەنەوە.

1950 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations