خواردن و خواردنەوەی تەندروست بۆ رۆژووەوان چیە؟

23.04.2020

لڤین: 
ئەندازیارێكی خۆراك چەند خواردن و خواردنەوەیەك ئاشكرا دەكات، بۆ كەسی رۆژوەوان كە پێویستە لە كاتی پارشێو و بەربانگ بیانخوات.

لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك دەڵێت: پێویستە هەموومان ڕەچاوی تەندروستی مان بكەین لە كاتی ڕۆژو گرتن دا هەوڵ بدەین لە ڕێگە خورما یان ئاو یان ماستاو یان دۆ ڕۆژو بشكێنین وە خواردنی شۆربایەكی گەرم یارمەتی دەرە بۆ كۆئەندامی هەرس، چونكە ماوەیەكی زۆر خواردن ناخورێت گەدە خاڵییە، بۆیە گەدە ئامادە دەكات بۆ خواردن.

ناوبراو رونیشیدەكاتەوە، پێویستە دوای پێنج بۆ دە خولەك، نانی سەرەكی بخورێت لە برنج یان مەعكەرۆنی یان پەتاتە یان ماسی و گۆشتی سور یان مریشك لەگەڵ بڕێكی باش لە سەوزە.

بە بڕوای ئەو ئەندازیارەی خۆراك، كەسی ڕۆژوەوان پێویستە دوای شكاندنی ڕۆژو و شەوانە دوو بۆ سێ لیتر ئاو بخواتەوە بۆ ڕاگرتنی باڵانسی ڕێژەی ئاو لە لەشدا، هەروەها دەتوانرێت سود لە خورادنی كاهو و خەیار وەربگیرێت لە پارشێواندا بەهۆی ئەوەی بڕێكی باش ئاوی تێدایە.

لەشكر حەمید دەشڵێت: نابێت بۆ پارشێو خۆراكی سورەو كراو، چەور، بیبەر و بەهارات بەكاربێت، بەكارنەهێنانی شەربەتی دەستكرد و شیرینی بە ڕێژەیەكی زۆر نابێت هەفتانە ۳ جار زیاتر شیرینی بخورێت، پیویستە كەسی رۆژوەوان گرنگی زیاتر بدات بە سەوزەو میوەی تازەو شەربەتی فرێش.

743 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations