بەهۆی كۆرۆناوە كۆمپانیاییەك حەوت هەزار كرێكار دەردەكات

23.04.2020

لڤین:
كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانیی لەئەمریكا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی حكومەتی ئەمریكی رەزامەندی بدات لەسەر دەركردنی 10%ی كرێكارەكانی بەهۆی قەیرانی ئابوری كە بەهۆی كۆرۆناوە بۆی دروست بووە. 

 كۆمپانیای فرۆكەوانی بۆینگ لە ئەمریكا رایگەیاند، قەیرانی ئابووری بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەبێتە هۆی لەسەر كار دەركردنی كرێكارانی كۆمپانیاكەیان. بە وتەی بۆینگ، قەیرانەكە كاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی بۆینگ 787، 777،  737 ماكس دروستكردووە.

ئەو كۆمپانیایە لە جیهاندا خاوەنی 160هەزار كرێكار و فەرمانبەرە، ئاشكرایكردووە ئەو كرێكارانەی لە ئەمریكا دەردەكات حەوت هەزار كرێكار، لە كاتێكدا تەنها لە واشنتۆن 70هەزار كرێكاری هەیە. 

پێش ئەوەی ئەو كرێكارانە لەسەر كارەكانیان دەربكرێن، كۆمپانیاكە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ ئێٍستا لەبارەی هاوكاریی دارایی كرێكارەكانەوە گفتوگۆ دەكات چونكە حكومەت نایەوێت ئەو كریكارانە دەربكرێن لە كارەكانیان.

1379 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations