نەوتی كوردستان بەچەند دەفرۆشرێت ...

22.04.2020

لڤین: لە هەژماری سەنگەر سەید قادر وەرگیراوە

- نەوتی كوردستان كە وەك نەوتی قورسی ئۆپێكە بازاڕی جێگیر نیە چونكە زۆر جار بە هۆی دۆخە سیاسیەكەوە بە كەمتر لە بازاڕ ١٠% دەفرۆشرێت و توركیا ٣دۆلاری گواستنەوە لە هەر بەرمیلێك وەردەگرێت.

جگە لەوەی فێڵ و ساختەیەكی تری تێدا دەكرێت ئەویش وەرگرتنی كۆمشنە comission ، كە نەوتە ڕاستەوخۆ بە كڕیاڕ نافرۆشرێت و بە كۆمپانیایەكی كەسێكی سیاسی دەفرۆشرێت كەلە دووبەی و ئەستەمبوڵ بنكەی هەیە و ئەوان بە كریاری دەفرۆشن

نمونە: ئەگەر نرخی برێنت ٢٠دۆلار بێت ئەوكات ئۆپێك بە نزیكەی ١٨ دۆلارە،١٨ دۆلار ٣ دۆلاری توركیا و ١ كۆشنی حیزبی لێدەركە ١٤ دۆلاری دەمێنێتەوە لەوەش لەسەدا ١٥% كرێی و خەرجی دەرهێنانێ كۆمپانیاكانی لێدەركە نزیكەی ١٢ دۆلار بۆ حكومەت دەمێنێتەوە

پێش ڕێكەوتنەكەی ئۆپێك كوردستان لە ڕێگەی بۆریەوە ڕۆژانە ٤٥٠ بۆ ٥٠٠ بەرمیل نەوتی هەناردە دەكرد( ڕێژەی تێكڕا ٤٨٩ هەزار بەرمیل) ئەگەر ئەگەر نرخی برێنت ٢٠ دۆلار بێت كەواتە داهاتی نەوتی هەناردەكراوی بۆری لە هەرێم نزیكەی ١٧٥-٢٠٠ ملیۆن دۆلاری مانگانە بووە.

ئێستا بە پێی ڕێكەوتنەكەی ئۆپێك ئەگەر ڕێژەی سەدا ٢٢% هەناردە كەم بكاتەوە دەبێت ڕێژەی ١٠٨ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە كەمبكاتەوە بەوەش داهاتی نەوتی بۆری هەرێم بە ڕێژەی سەدا ٢٢% كەم دەكات و نزیكەی ١٤٠ بۆ ١٤٥ ملیۆن دۆلار دەبێت

كوردستان بۆ موچە پێویستی بە زیاترلە ٦٥٠ -٧٠٠ ملیۆن دۆلارە(٨٠٠-٨٥٠ ملیار دیناری عێراقی) لە كاتێكدا بە داهاتی ناوخۆ و نەوتەوە ناتوانێت نیوەی ئەو بڕە دابین بكات.

- سەرنج نەوتی هەرێم لە ڕووی دەرهێنانەوە كەمی تێدەچێت بەڵام بەهۆی خراپی گرێبەستەكان و دۆخی سیاسیەوە كۆمپانیاكان پارەیەكی خەیاڵ قازانج دەكەن.

3359 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations