كیا مۆتۆرز دوو خەڵاتی جیهانی ئۆتۆمبێل دەباتەوە

21.04.2020

لڤین: 
كۆمپانیای كیا مۆتۆرز رایگەیاند دوو جۆری ئۆتۆمبێلەكانی ساڵی رابردووی براوەی دوو خەڵاتی جیهانی بوون بۆ ساڵی 2020 كە یەكیان ئۆتۆمبێلی كیا تیلۆرایدی وەرزشیی فرەمەبەستە و ئەوەیتریشیان ئۆتۆمبێلی كرۆس ئۆڤەری كارەبایی (سول ئی ڤی) بوون. 

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی كۆمپانیای كیا نیم كە بریكاری كۆمپانیای كیایە لە هەرێمی كوردستان كۆپیەكی ئاراستەی (لڤین پرێس) كراوە تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە "كیا مۆتۆرز سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا و بووە براوەی خەڵاتی (ئۆتۆمبێلی جیهانیی ساڵی 2020)، ئەمەش دوای ئەوەی كە ئۆتۆمبێلی (تیلۆراید Telluride) بووە براوەی خەڵاتی (ئۆتۆمبێلی جیهانیی ساڵ) و ئۆتۆمبێلی (سول ئی ڤیSoul EV)یش بووە براوەی خەڵاتی (ئۆتۆمبێلی جیهانیی ساڵ بۆ شارەكان)". 

كۆمپانیاكە ئەوەی رونكردووەتەوە وەرگرتنی ئەو دوو خەڵاتە "(لەپای دیزاینە نایاب و لایەنە كردەنییە سەرنجڕاكێشەكەیەوە بە ئۆتۆمبێلی كیا (تیلۆراید) بەخشرا. بە بەخشینی نازناوی (ئۆتۆمبێلی جیهانیی ساڵی 2020)، بەوەرگرتنی ئەو خەڵاتە كیا تیلۆراید دەبێتە خاوەنی زیاتر لە 70 خەڵات كە لەوكاتەوەی لە ساڵی 2019 خراوەتە بازاڕ، بەدەستی هێناون". 

ئەوەشی رونكردووەتەوە "ئۆتۆمبێلی وەرزشیی فرەمەبەست SUV ، خەڵاتی(باشترین ئۆتۆمبێلی فرەمەبەست)ی لەمیانەی خەڵاتەكانی (ئۆتۆمبێلی ساڵ لە ئەمەریكای باكوور) و باشترین (ئۆتۆمبێلی وەرزشیی فرەمەبەستی SUV)ی لەمیانەی خەڵاتەكانی (مۆتۆر تریند) بەدەستهێنا."

لەو راگەیەندراوە رۆژنامەوانیەدا  ئەوشی ئاشكرا كردووە كە ئۆتۆمبێلێكیتری كۆمپانیاكە خەڵاتی وەرگرتووە كە ئۆتۆمبێلی (سول ئی ڤی)ی تەواو كارەبایی، لەلایەن لێژنەی دادوەرییەوە وەكو ئۆتۆمبێلێكی نموونەیی بۆ شارەكان دەستنیشان كرا، كە ئەدای نەبوونی دەردراو و مەودایەكی درەوشاوەی كارەبایی بەیەكەوە كۆدەكاتەوە.

ئەوەشی رونكردووەتەوە  سول ئی ڤی بەم دواییە لەمیانەی خەڵاتەكانی (ئۆتۆمبێلی جیهانیی ساڵ بۆ ئافرەتان 2019)، نازناوی (باشترین ئۆتۆمبێلی سەوز)ی بەدەستهێناوە كە بە هاوكاری پێشانگای نێودەوڵەتیی دوبەی بۆ ئۆتۆمبێل ڕاگەیەنرا.

تۆماس شیمیرا، جێگری سەرۆكی جێبەجێكار و سەرۆكی بەشی بەرهەمهێنان لە كۆمپانیای (كیا مۆتۆرز)، لەوبارەیەوە رایگەیاند "لە كۆمپانیای كیا، هەموومان شانازی بەوە دەكەین كە لەلایەن لێژنەی دادوەرییەوە، بە یەك جار دوو خەڵاتمان بەدەستهێنا لە (خەڵاتی جیهانیی ساڵ) ئەمە یەكێكە لە ڕكابەرییە بەهێزەكانی كەرتی ئۆتۆمبێل، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە بەڕاستی هەردوو ئۆتۆمبێلی "تیلۆراید" و "سول ئی ڤی" دوو ئۆتۆمبێلی ناوازەن. 

خەڵاتەكانی "ئۆتۆمبێلی جیهانیی ساڵ" لەلایەن لێژنەیەكی دادوەریی سەربەخۆوە هەڵدەبژێردرێت، لە 86 ڕۆژنامەوان پێك دێن و خاوەنی ئەزموونێكی بەرفراوان و پێگەیەكی باڵان لە جیهانی ڕۆژنامەگەریی ئۆتۆمبێل و سەر بە 24 وڵاتی جیهانن.

هەر لەو بارەیەوە یاسر شابسوغ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پڕۆسەكانی (كیا مۆتۆرز) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا، دەڵێت "ئەمە سەركەوتنێكی سەرسوڕهێنەرە بۆ كۆمپانیای كیا، كە دوو ئۆتۆمبێلی لەمیانەی خەڵاتەكانی (ئۆتۆمبێلی جیهانیی ساڵ) دیاری بكرێن، ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە كیا لە كەرتی ئۆتۆمبێلدا بەردەوام لە پێشكەوتندایە و داهێنان دەكات".

1278 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations