غالب محەمەد: دابەزینی نرخی نەوت بەردەوام بێت وڵاتان بەرهەمهێنان دەوەستێنن

20.04.2020

لڤین: 
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی دابەزینی نرخی نەوتەوە ئاشكرای دەكات بەم شێوەیە دابەزینی نرخی نەوت بەردەوام بێت وڵاتان ناچار دەبن بەرهەمهێنانی نەوت بوەستێنن. 

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی نەوت زۆر دابەزیوە، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین بەم نرخە بەردەوام نابێت، چونكە لە یەكی مانگی ئایار دەست دەكرێت بە جێبەجێكردنی رێكەوتنی ئۆپیك كە دەبێت زیاتر لە 15 ملیۆن بەرمیل دابەزێت لە لایەن ئۆپیك پڵەس و جی بیست، ئەمەش دەبێتە هۆكاری بەرزبونەوەی نەوت.

ئەو رونیدەكاتەوە ئەگەر دابەزینین نرخی نەوت بەم شێوەیە بەردەوام بێت "وڵاتان دەست دەكەن بە وەستاندنی بەرهەمهێنانی نەوت چونكە زەرەرمەند دەبن".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراشی دەكات "فرۆشتنی نەوتی عێراق رێژەكەی دیاریدەكرێت لە سەر نەوتی برێنت كە ئەمڕۆ بە (26) دولار فرۆشراوە، ئێمە لە عێراق دەكرێت ئەمرۆ نەوتمان فرۆشتبێت بە نزیكەی (21) دولار ، بۆ نمونە لە 18ی مانگ نەوتمان فرۆشتووە بە(15.76) لە بەر ئەوەی نەوتی برێنت بە (20) دولار بووە".

غالب محەمەد، دەشڵیت: بە پێی رێكەوتنەكە عێراق دەبێت یەك ملیۆن و 60 ھەزار بەرمیل كەم بكات كە ئەمە لەسەر بەرهەم هێنانی 2011 كراوە كە عَیراق رۆژانەچوار ملیۆن و 653 هەزار بەرمیل بووە، بەشێك لەو نەوتە لە ناوخۆ بەكار دەهێنێت بۆ مەبەستی كارەبا و پاڵاوتن. و گۆڕینەوەی بە غاز و پێدانی (15) هەزار بەرمیل بە ئوردن و (100) هەزار بەرمیل بە وڵاتی چین، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ فرۆشتن یەك ملیۆن و 700هەزار بەرمیلە لەگەڵ ئەوەی هەرێمدا. 

ناوبراو رونیدەكاتەوە ئەگەر عێراق و هەرێم رێكبكەون و لەسەر هەناردەكردن و كەمكردنەوەی خەرجی كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت، هاوكات دەستبكەن بە سودوەرگرتن لە لە غازی سروشتی بۆ كارەبا، داهاتی هەرێم و عێراق كەمدەكات، بەڵام موچە لە عێراق لە كاتی خۆی دەدرێت و بەشی هەرێمیش لە كاتی خۆی دەگات. 

1902 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations