ئێران راگرتنی ھاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ تەندروستی جیھانی بەتاوان دەزانێت

16.04.2020

لڤین:

ئێران دژایەتی خۆی بۆ بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەردەبڕێت و پێیوایە زیانی دەبێت و  بە تاوانی دژی مرۆفێ

 عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رایگەیاند: ئێستا کاتی راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی رێكخراوی ته‌ندروستی نییە، بەھۆی ئەوەی رێکخراوەککە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

ناو براو رەخنەی لە بڕیارەکەی سەرکی ئەمریکا دەگرێت و  ئیدانە ئەو بڕیارەی سەرۆكی ئەمەریکاشی کرد و بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناوبرد.

پێشتر سەرۆکی ئەمەریکا، رێکخراوی تەندروستی جیھانی بە پێدانی زانیاری ناڕاست لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتبارکرد و بڕیاریدا پشکی وڵاتەکەی لە هاوکارییە داراییەکان بۆ رێکخراوەکە رابگرێت.

307 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations