چوار پێشمەرگەی لەشكری رۆژ لە لیبیا دەستگیر كران

14.04.2020

لڤین:
سوپای لیبیا دەستگیركردنی چوار پێشمەرگەی لەشكری رۆژی راگەیاند كە لەگەڵ هێزەكانی توركیا چونەتە ئەو وڵاتە بۆ شەڕكردن دژی هێزەكانی سوپای لیبیا.

ئەحمەد مسماری، فەرماندەی سوپای لیبیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد كە تورکیا پێشمەرگەی رۆژ كە لە شاری هەولێر راهێنانیان پێكراوە رەوانیە لیبیای كردووە و بۆ شەڕكردن لەو وڵاتەدا. 

ئەو فەرماندە لیبیە لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا ناسنامەی1 چەكداری سەر بە هێزەكانی لەشكری رۆژ كە لەشكرێكە لە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە راهێنانیان پێكراوە، بە فەرمانی توركیا روویان لە لیبیا كردووە و  بۆ شەڕكردن لە دژی هێزەكانیان. 

ئەو باسی لەوەكرد توركیا بەناوی پێدانی بڕێك پارەی زۆربە چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوری و خەڵكانی نزیك لە خۆی چەكدار رەوانە وڵاتەكەمان دەكات، بەڵام ئەو پێشمەرگانەی دەستگیر كراون راهێنانی تایبەتیان پێكراوە بۆ لەناوبردنی سەركردەكانی سوپای سوریا و پەكەكە و یەپەگە. 

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستانیش ئاشکرای دەکەن ئەو چەکدارانە لەشکری رۆژ ژمارەیان ٤ چەکدارە و لە لیبیا دەستگیر کراون لە لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە کرێ لە لیبیا شەریان کردووە بۆ سوپای تورکیا.

7937 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations