رێبوار كەریم وەلی: حكومەت هێزی بازووی خۆی تاقیدەكاتەوە

07.04.2020

لڤین: 
رۆژنامەنوسێكی پارتی كە نزیكە لە سەرۆكی هەرێم رەخنە لە حكومەت دەگرێت و دەڵێت خەریكە دەبێ بە ئیدارە و سیاسەتێكی ئەمنی. لە زۆرشتیشدا حكومەت ھێزی بازووی خۆی تاقیدەكاتەوە بۆ سەلماندنی ئەوەی كە حكومەتێكی بەھێزە.

رێبوار كەریم وەلی رۆژنامەنوسی پارتی و نزیك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەبارەی رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان پێیوایە هەرێمی كوردستان رێكارەكانی هاوشێوەی چینە، بەڵام جیاوازیەكەی ئەوەیە پاڵپشی خەڵكی ناكات لە كاتی كەرەنتین كردندا. 

ئەو لە نوسینێكدا باسی لە رووبەڕبوونەوەی وڵاتان و هەرێمی كوردستان كردووە دەشڵێت "گرووپی قەیران لە وڵاتانی پێشكەوتوو لانیكەم بیر لە ساڵێكی دیكە دەكەنەوە تاوەكو بتوانن بەتەواوەتی بەسەریدا زاڵ بن، ئابووری و سیستەمە بەھێزەكانیان ئەگەر نەشتوانن رێگری لە مردن بكەن، توانای ژیاندنی ئەوانەیان ھەیە كە تووش نابن یان چاكدەبنەوە". 

ئەو باس لەوەش دەكات "حكومەتی ئێستای كوردستان میراتگری قەیرانەكانی رابردووی خۆیەتی، بەڵام دەرفەتی ئەوەی لەبەردەمدایە كە خۆی لەپەنای قەیراندا نەشارێتەوە. راستە كە توانای دارایی حكومەت سنووردارە، بەڵام ھەر ئەوەندەی كە ھەشە ئەگەر بە عادیلانە بەسەر خەڵكدا دابەش بكرێت بەش دەكات. حوكمڕانی مانای بەرپرسیاریێتییە لە سەروماڵی خەڵك و حكومەت دەبێ ئەو متمانەیە بۆ خەڵك بگێڕێتەوە. راستگۆیی لەگەڵ خەڵك و شەفافییەت، زامنی ھێنانەدیی ئەرك و بەرپرسیاریێتییە".

 رێبوار كەریم وەلی رەخنە لە حكومەتی هەرێم دەكرێت و پێیوایە حكومەت خەریكە دەبێتە حكومەتێكی ئەمنی لەو بارەیەوە رونیدەكاتەوە "ئیدارە و سیاسەتی كوردستان، بەدەر لە قەیرانیش خەریكە تەحویل دەبێ بە ئیدارە و سیاسەتێكی ئەمنی. لە زۆرشتیشدا حكومەت ھێزی بازووی خۆی تاقیدەكاتەوە. بۆ سەلماندنی ئەوەی كە حكومەتێكی بەھێزە".

ئەو هۆشداریش دەدات لەوەی كە "ئاماژە سیاسی و ئابوورییەكانی ناوخۆی كوردستان دڵخۆشكەر نین و رەنگبێ كۆنترۆڵكردن و راگرتنی ئەو وەزعە تەنانەت دوای رەوینەوەی پەتاكەش ھێندە ئاسان نەبێ. بۆیە رۆژانی سەختمان لە پێشە".


بۆ دەقی وتارەكە كلیك بكە  

2339 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations