سەرۆكی ئەمریكا گومانی لەرێكخراوی تەندروستی جیهانی هەیە

07.04.2020

لڤین: 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، رەخنە لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەگرێت و تۆمەتباری دەكات بە پێدانی زانیاری هەلچە لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی چین. 

ناوبراو لە دواین لێدوانیدا دەڵێت: بەهۆی راسپاردەی هەڵەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی درەوازەكان لەبەرامبەر چین دانەخران  و بە كراوەیی هێڵدرانەوە.  

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی "رێكخراوی تەندروستی جیهان بە هۆكارێك ئەمەی كردووە، ئەو رێكخراوە بە بڕێكی زۆر لەلایەن ئەمەریكاوە پارەدار دەكرێت، بەڵام زیاتر مەیلی بۆ چین هەیە" گومانی هەیە لەوەی ئەو رێكخراوە ئامۆژگاری هەڵەی ئەمریكای كردووە .

ئەو وەك هەمیشە جارێكیتر وەسفی خۆیدا وتی "چانسێكی باشمان هەبوو كە لە كاتێكی زوودا راسپاردەی ئەو رێكخراوەم بۆ هێشتنەوەی سنوورەكانمان بەڕووی چیندا رەتكردەوە".

1145 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations