وەزارەتی تەندروستی داوایەكی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ دەكات

06.04.2020

لڤین: 
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لە پزیشكێك دەدرێت لە شاری سلێمانی وەزارەتی تەندروستی "داوا لە وەزارەتێ ناوخۆ دەكات لێكۆلینەوە لە ڕووداوی ھێرشی سەر پزیشكێكی شاری سلێمانی بكرێت و ڕێككاری یاسایی بگیرێتە بەر".

پزیشكێكی بێهۆشكەر لە سەنتەری چارەسەری كۆرۆنا لە شاری سلێمانی لە كاتی رۆشتنی بۆ دەوام لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە هێرشی كراوەتە سەر، دواتر ئەو پزیشكە لە بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ سكاڵای یاسایی تۆماركردووە. 

ژمارەیەك لە پزیشكانی شارەكەش لەبەرامبەر ئەو هێرشەدا هەڕەشەی ئەوە دەكەن كە مانگرتن دەست پێدەكەن دەبێت بە زووترین كات لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكرێت. 

3622 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations