ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنا بۆ 48 كەس لە هەڵەبجە راگەیەندرا

05.04.2020

لڤین: 
دوای مانەوەیان بۆ زیاتر لە 20 رۆژ لە كەرەنتین لە سنوری هەڵەبجە، كەمێك لەمەوبەر تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند 48 كەس لە كەرەنتینەكانەوە دەگەڕێنەوە ماڵەكانیان. 

ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمشەو كەرەنتینەی هەورامان تایبەت بەنەخۆشی كۆرۆنا دادەخەین، ئەوەش پاش ئەوەی لەلایەن تاقیگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیەوە پێمان ڕاگەیاندرا، سەرجەم ئەو پشكنینانەی بۆ48 كەسی ناو كەرەنتینەكە كرابوون نێگەتیڤ بوون. 

ناوبراو وتیشی: سوپاسی تەواوی نەخۆشەكان دەكەم، چونكە هەندێكیان بۆ ماوەی25 ڕۆژ لەكەرەنتینەی هەورامان هێشتماننەوە، بەهۆی ئەوەی پابەند نەبوون هەبوو تێكەڵاوبون لە كەرەنتینەكەدا هەبوو.


ئەو راشیگەیان بڕیاریانداوە ئەمشەو ئەو كەرەنتینەیە رشاندنی بۆ بكەن و دواتر وەك نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا بەكاری دەهێنن چونكە لە ئێٍستادا لە سنوری ئەو پارێزگایە 18 حاڵەتی توشبوون تۆمار كراوە. 

1610 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations