لە ٢٤ كاتژمێردا ١٩ كەسیتر توشی كۆرۆنا بوون

05.04.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە ماوەی ٢٤كاتژمێری رابردوودا (٨٥٢) پشكنین ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا (١٩) تووشبووی نوێ تۆماركراوە. 

لە بەیاننامەی ئەمڕۆی ئەو وەزارەتەدا كە بەیاننامەی ژمارە (٤٠)ە  ئاشكرای دەكات "ژمارەی هاووڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٦٢٣٥) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦١٠) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٨) لە هەولێر، (١٦٧) لە سلێمانی، (٦٦٤) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٦) لە ڕاپەرین، (٨) كۆیە وە (٤٦٢٥) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە".

وەزارەتەكە ئاشكرای كردووە لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٦٣) هاووڵاتی كەرەنتین كراون ئەوەش دوای ئەوەی كە هەر لەو ماوەیەدا  (٨٥٢) پشكنین ئەنجام دراوە كە (٦٤٠) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٩٠) دهۆك، لە ئەنجامدا (١٩) تووشبووی نوێ تۆماركراوە. 

وەزارەتەك لەبارەی ناسنامەی توشبووە نویچیەكان دەڵێت:پارێزگای هەولێر (١٨) پۆزەتیڤ، (٨) پیاو و (٦) ئافرەت و (٤) منداڵ بووە كە هەموویان بەركەوتووی تووشبووی پرسەی ماتەمینی گەرەكی كارێزانن.

وەزارەتەكە رونیشی كردووتەوە "پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٦١) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی كە پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەرچوو دوای ئەوەی گیانی سپاردبوو".

بەوەش كۆی گشتی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان گەشتە (٢٣٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (٨٥) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

932 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations