لە هەولێر دوو كەسیتر لە كۆرۆنا چاكبونەوە

05.04.2020

لڤین: 
تەندروستی هەولێر چاكبوونەوەی دووكەسیتری لە كۆرۆنا راگەیاند و جارێكیتر داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندبون بە ڕێنماییەكانی تەندروستیەوەبەوەش كۆی چاكبوەوەكان گەیشتە 19 كەس. 

تەندروستی هەولێر رایگەیاند: ئەو دوو كەسەی دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكیان بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

تەندروستی هەولێر ئەوەشی راگەیاندووە لە ئێستادا كۆی ئەو كەسانەی لە شارەكە چاكبونەتەوە گەیشتووەتە 19 كەس و بەوەش كۆی ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان چاكبونەتەوە گەیشتە 87كەس. 

200 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations