تەندروستی هەولێر رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

05.04.2020

لڤین: 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە روونكردنەوەیەك هۆكاری زۆری پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر بە بەراورد بە شارەكانی دیكەی هەرێم دەخاتەڕوو.

بەگوێرەی لێكدانەوە رۆژنامەوانیەكان بۆ جیاوازی پشكنینەكان لە نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی بەیاننامەكانی وەزارەتی تەندروستی خۆی 60 % پشكنینەكان بۆ پارێزگای هەولێر كراوە و 20%یش بۆ سلێمانی و هەڵەبجە، بۆ پارێزگای دهۆكیش نزیكی10%ی پشكنینەكانە. 

لێكدانەوە رۆژنامەوانیەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بە گوێرەی پێوەرەكان دەبوو زۆرترین پشكنین بكرایە بەهۆكاری زۆری ژمارەی دانیشتوان، زۆری ژمارەی توشبوان، دوای ئەوە بۆ هەولێر رێژەكە شمولی هەولێری دەكرد. 

بەڵام تەندروستی هەولێر لەو بارەیەوە رونكردنەوە دەدات و ئەو هۆكار و شوێنانە ئاشرا دەكات كە پشكنینیان بۆ كردون تەنها بونی فرۆكە خانە لەو شارە كە هاوڵاتیانی دهۆكیش لێوەی گەڕاونەتەوە جیاوازترە، ئەو بەڕێَوەبەرایەتیە دەڵێت هۆكارەكان بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگەڕێنەوە:

زۆری ژمارەی تیمەكانی كاردانەوەی خیرا (Rapid Response team) لەناو شار و قەزا و ناحیە و گوندەكانی سنوری پارێزگای هەولێر.

پشكنینی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی بەركەوتووی تووشبووەكان.

پشكنینی ژمارەیەكی زۆری كارمەندانی نانەواخانە و سەمونخانە و ماركێتەكان.

پشكنینی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی گەڕاوە لە دەرەوەی ووڵات لەدوای ڕێكەوتی 15\2.

كردنەوەی ژمارەیەكی زۆری بنكەكانی وەرگرتنی پشكنین.

بەردەوامی كاركردنی تاقیگەی تەندروستی گشتی 24 كاتژمێر بەشەووڕۆژ.

ڕووپێوكردنی هاوڵاتیان لە شوێنە گوماناوی و بەركەوتەكان.

زۆری ژمارەی كەڕەنتینەكان و پشكنینی هەموو هاوڵاتیانی كەرەنتینەكان.

پشكنینی پزیشكان و كارمەندانی تاقیگە و كارمەندانی دەروازە سنوریەكان و خاڵەكانی پشكنین و فڕۆكەخانەكان.

1565 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations