وەزارەتی تەندروستی سكاڵا تۆمار دەكات

05.04.2020

لڤین:
وەزیری تەندروستی ئاشكرای دەكات بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی توشبووانی كۆرۆنا لە هەولێر نەخۆشخانەیەكیتر دەست بەكار دەكات و سكاڵاش لەسەر ئەو كەسانە تۆمار دەكەن كە دەنگۆی ناڕاست بڵاو دەكەنەوە. 

شەوی رابردوو مەلایەكی ئاینی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاو كردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە كردبوو كە قەدەغەی هاتوچۆ بە شێوەیەكی توند بۆ 48 كاتژمێر بەهۆی بڵاوكردنەوەی گازی سارینە لەلایەن ئەمریكیەكانەوە لە عێراق و ئێران بڵاودەكرێتەوە.

لەبەرامبەردا ئەمڕۆ بەیانی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: لەگەڵ داواكاری گشتی هەرێم رێكاری یاسایی لەبەرامبەر ئەو كەسانە دەگرنەبەر كە دەنگۆی ناڕاست لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو دەكەنەوە. 

وەزیری تەندروستی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دواین ئامارەكانی توشبوانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان وتی: ژمارەی توشبوان زیاد دەكات و تەنها لە پرسەیەكدا لە هەولێر 32 كەس توشبووە، لەئێٍستاشدا تیمەكانی تەندروستی دەستیان كردووە بە پشكنین بۆ ئەو كەسانەی بەركەوتنیان لەگەڵ پرسەی گەڕەكی كارێزانی هەولێر هەیە. 

ئەو وتیشی: ئێمە دڵنیاین حاڵەتی تریش هەیە كە خۆشیان و تیمەكانی تەندروستیش هەستیان پێنەكردووە، تكا لە هاوڵاتیان دەكەین كە بەریەكتری نەكەون و لە ماڵەكانیان نیەەنە دەرەوە. 

ئەو وەزیرە ئاشكراشیكرد بەهۆی زۆری نەخۆشەكانەوە لە هەولێر نەخۆشخانەیەكیتر تەرخان دەكرێت بۆ توشبوانی كۆرۆنا لە شارەكە.  

5870 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations